وەزارەتی دارایی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی دارایی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

وەزیری دارایی و ئابوری سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای بانکەکانی کرد، داوای لێکردن پەلە بکرێت لە تەواوکردنی ئەژمێری بانكی بۆ فەرمانبەران.

لەمبارەیەوە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوكردۆتەوە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری و شاندێكی وەزارەت رۆژی سێ شەممە ( 24/11/2020) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تەكنەلۆجیای بانكەكانی كرد، كۆبوونەوەیەكی بە بەشداری بەڕێوەبەری گشتی بانكە بازرگانیەكان و هەردوو بەرێوەبەرایەتی تەكنەلۆجیای هەولێرو سلێمانی سازكرد.

ئاماژە بەوەكراوە ،لە كۆبوونەوەكەدا پرسی كردنەوەی ئەژماری بانكی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان خرایەڕوو، وەزیری دارایی و ئابووری داوایکرد پەلە بکرێت بۆ ئەوەی لەماوەیەكی كەمدا فەرمانبەر و مووچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنی بانكیەوە مووچەكانیان وەربگرن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێكەوتی 17/6/2020، واژۆی لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی کرد، كەتایبەتە بە كردنەوەی ئەژمێری بانكی بۆ مووچەخۆران و سودمەندان لە بودجەی گشتی كەتاكو ئێستا ئەژماری بانكیان نییە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ