داناغاز بەرهەمی گازی لە هەرێمی كوردستان بەرزدەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داناغاز بەرهەمی گازی لە هەرێمی كوردستان بەرزدەكاتەوە

كۆمپانیای دانە غاز-ی ئیماراتی رایدەگەیەنێت: ئاستی بەرھەمھێنانی غازیان لە وێستگەی كۆرمۆر لە ھەرێمی كوردستان زیادكردووە و گەیاندیانە بە 418 ملیۆن پێی سێجا لە رۆژێكدا.

كۆمپانیای دانە غاز كە یەكێكە لە ھاوپەیمانەكانی كۆمپانیای پێرل پترۆلیۆم لە راپۆرتێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە كە ئاستی بەرھەمھێنانی غازیان لە وێستگەی كۆرمۆر لە ھەرێمی كوردستان زیادكردووە و گەیاندویانە بە 418 ملیۆن پێی سێجا لە رۆژێكدا.

لە راگەیەنراوەكەدا، كۆمپانیای دانە غاز كە بەڕێژەی 35 لەسەدا پشكی لە كۆمپانیای پێرل پترۆلیۆم-دا ھەیە، باسی لەوەكردووە كە لە میانی چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی لە ھەرێمی كوردستان بەڕێژەی شەش لەسەدا زیادكردووە و گەیاندویانە بە 32 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

بەپێی راگەیەنراوەكە لەوبارەوە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای دانە غاز، پاتریك ئالمان وارد خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بەو دەستكەوتەی كە لە وێستگەی كۆرمۆر بەدیھاتووە و رایگەیاندووە كە ئەو دەستكەوتە لە ئەنجامی ھەوڵە بەردەوامەكانیان بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی وزە لە وێستگەی كۆرمۆر بەدیھاتووە.

راشیگەیاندووە سەرباری ئەوەی بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی یەكەم ھێڵەكانی چارەسەركردنی غاز كە توانای بەرھەمھێنانی دەگاتە 250 میلۆن سێجا لە رۆژێكدا دواخرا، بەڵام لە میانی چەند ھەفتەی داھاتوودا، دەست دەكرێتەوە بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە.

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای دانە غاز، پاتریك ئالمان وارد باسی لەوەشكردووە كە سەرجەم لایەنەكانی بەشداربوو لە پڕۆژەی كۆرمۆر بەتەواوی پابەندن بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی فراوانكردنی وێستگەكە و راشیگەیاندووە بەرھەمھێنانی غاز لە پڕۆژەی یەكەم ھێڵەكانی چارەسەركردنی غاز لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2023 دەست پێ دەكات.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە پێشبینی دەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنی بەرھەمھێنانی غاز لە پڕۆژەی یەكەم ھێڵەكانی چارەسەركردنی غاز، لەنێوان 175 بۆ 200 میلۆن دۆلار ساڵانە بۆ داھاتی دانەغاز زیاد بكرێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ