سیستەمی هاتووچۆی هەرێم نوێده‌كرێته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سیستەمی هاتووچۆی هەرێم نوێده‌كرێته‌وه‌

 

وەزیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم رایدەگەیەنێت هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەڵمانی گرێبەستێك واژۆ دەكات کە تایبەتە بە خزمەتگوزاری مۆڵەتی شۆفێری، ساڵیانە و تۆمارکردنی کڕین و فرۆشتنی هەموو ئەو ئامێرانەی لە سیستەمی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت.

لەمبارەیەوە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ئەمرۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ لە لێدوانێكیدا رایگەیاند؛: "ئەمڕۆ گرێبەستێکی ستراتیژی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای میولباوەری ئەڵمانی واژۆدەکرێت، کە تایبەتە بە خزمەتگوزاری مۆڵەتی شۆفێری، ساڵیانە و تۆمارکردنی کڕین و فرۆشتنی هەموو ئەو ئامێرانەی لە سیستەمی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە:"لە وەزارەتی ناوخۆ دەستمان داوەتە پرۆسەی چاکسازی لە سیستەمی هاتووچۆ، چونکە ئەم سیستەمە ساڵانیکی زۆرە ئیشی پێدەکرێت و پێویستی بە نوێکردنەوەیە".

ئاشكراشیكردووە:"ئەو گرێبستە جگە لەوەی دەبێتە هۆی ئەوەی خزمەتگوزارییەکان بەشێوازێکی ئاسانتر و رێکوپێکتر بگەنە هاووڵاتییان، لە هەمان کاتدا دەبێتە بنەمایەک بۆ بەدیجیتاڵکردنی وەزارەتی ناوخۆ، ئەمەش دەبێتە بنەمایەک بۆ بەدیجیتاڵکردنی تەواوی فەرمانگە و وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەواوی وەزارەتەکان دەتوانن سوود لە تەواوی داتاکان وەربگرن، کە لە سیستەمی هاتووچۆ تۆماردەکرێن".

 

هه‌واڵی گرنگ