چەمچەماڵ.. نووسینگەی پاسپۆرت دەكرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەمچەماڵ.. نووسینگەی پاسپۆرت دەكرێتەوە

كوردیو

قایمقامی قەزای چەمچەماڵ كردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە قەزاكە رادەگەیەنێت.

رەمەك رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند،" رۆژی پێنجشەممە 26-11-2020 لە چەمچەماڵ ‏نووسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ دەكرێتەوە و ‏یەكەم پاسپۆرت بۆ كوڕە شەهیدێك‌ و دووەم پاسپۆرتیش بۆ كوڕە ‏ئەنفالكراوێك دەردێت".

ئاماژەی بەوەشدا،" 270 هەزار كەسی سنووری قەزاكە ‏سوود لەو نووسینگەیە دەبینن".

‏قەزای چەمچەماڵ لەرووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای سلێمانییە ‌و ‏گەورەترین قەزای پارێزگاكەیە ‌و نزیكەی 300 هەزار دانیشتووی ‏هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ