به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سێ پرۆژە لە بواری کارەبا کۆتای‌یان هات و وتیشی ، 22 پرۆژەی دیکە کاریان تێدا دەکرێت.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 26ی تشرینی دووەمی 2020 ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست كوردی‌و کەوتووەڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی چاره‌سه‌ركردنی بارزۆریی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی راگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانرابوو ده‌ست به ئه‌نجامدانیان كرا و لە ئیستادا سێ له‌و پرۆژانه ته‌واو كران و به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدران ئەوانیش گه‌یاندنی تۆڕی كاره‌با بۆ به‌شێك له گه‌ڕه‌كی ژین له داره‌توو، پرۆژه‌ی دووه‌م بریتییه له وێستگەی گۆڕینی كارەبای شیروان مەزن و پرۆژەی هێڵی پاڵەپەستۆی بەزری گواستنەوەی كارەبا و دەركردنی فیدەرەكانی دابەشكردنی كارەبا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر باسی له‌وه‌ش كردوه، پرۆژه‌ی سێیه‌م كه تازه ته‌واوكراوه بریتییه له چاره‌سه‌ری فیده‌ری 8ی سه‌ربه‌ستی كه كاره‌با ده‌دات به كۆمه‌ڵگای سێبیران و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كه به‌هۆی بارزۆرییه‌وه كاره‌بای هاوبه‌شانی ده‌ڤه‌ره‌كه له دۆخێكی خراپدابوون و کاتەکانی پێدانی کارەبا كه‌متربوو له جێگاكانی دیكه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو ، 22 پرۆژه‌ی دیكه لە ئێستادا کاریان تێدادەکرێت و زۆربه‌یان له قۆناغی كۆتایی ته‌واو بووندایە.