ئەگەر دایك شیر بدات بە كۆرپەلەكەی، دەبێت ئاگاداری ئەمانە بێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەگەر دایك شیر بدات بە كۆرپەلەكەی، دەبێت ئاگاداری ئەمانە بێت

 

 

دایكان پێویستە رۆژانە بڕێكی باش ماددەی سوودبەخش و وزە بەخش بخۆن لەماوەی پێدانی شیری سروشتی بە منداڵ، چونكە جۆری خۆراكەكان جیاوازە ڕەنگە هەندێك خۆراك ببێتە هۆی حەساسیەت بۆ منداڵەكە یان ئازاری بدات و گریانی منداڵەكە، پێویستە دایكان ئاگاداری ئەو خواردنانە بن كە دەیخۆن بۆَ سەلامەتی منداڵەكانیان، بەڵام لێرەدا هەندێك دیاردەی هەڵە هەیە كە دایكان پەیڕەوی دەكەن لەدوای منداڵبوون كە كاریگەری هەیە لەسەر خودی خۆیی و منداڵەكەیی و پێویستە لەو ڕەفتارانە دووربكەونەوە:

كەمكردنەوەی ئەو خواردنانەی ماددەی كافاینی زۆر تێدایە، پێویستە دایكان سنور بۆ خواردنەوەی ئەو ماددە كافاینانە دابنێت وەك چا و قاوە، چونكە دەبێتە هۆی دزەكردنی بۆ شیری منداڵەكەو زیانی هەیە.

جگەرەكێشان هەڵەیەكی ترە كە زۆرێك لە دایكان پەیڕەوی دەكەن و ماددەی نیكۆتینی تێدایەو لەرێگەی شیری دایكەكەوە دەگوێزرێتەوە بۆ منداڵەكەو زیانی پێدەگەیەنێت.

خواردنی هەندێ خۆراك وەك برۆكلی و قەڕنابیت دەبێتە هۆی سك ئێشە بۆ منداڵی شیرە خۆرە.

 

هه‌واڵی گرنگ