هەسارۆكە گەورەكان هەڕەشەیەكی ترن لەسەر ژیان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەسارۆكە گەورەكان هەڕەشەیەكی ترن لەسەر ژیان

 

 

بەپێی هەندێك پێوانەو چاودێری نوێ كە لەلایەن تیمێكی گەردوونناسی ئەنجامدراوە لە زانكۆی هاوایی و بەر لە چەند هەفتەیەك بڵاوكرایەوە ئەگەری بەركەوتنی هەسارۆكەی (Apophis) كە تیرەكەی نزیكەی (370) مەترە چوارەم دانە كە لە ڤیدیۆیەكەدا دەردەكەوێت لە ساڵی (2068) بەر گۆی زەوی لە ئارادایەو ئەو ئەگەرە زۆر زیاترە لەوەی پێشتر دەزانرا، لە نوسینێكی تردا بەم نزیكانە وردتر شرۆڤە بۆ ئەو مەترسیە نوێیەو ئەو پێوانە نوێیانە دەكەم.

لەنێو كۆمەڵەی خۆری ئێمە پشتێنەیەك هەیە كەوتۆتە نێوان هەسارەی جوپیتەرو هەسارەی مەریخ كە ملیۆنەها هەسارۆكەی گەورەو بچووكی تێدایە، ئەوانیش هەریەكەیان وەكو هەسارەكان لەو خولگە فراوانەدا بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە، ئەوانەی لەم كلیپە دەردەكەون نموونەی هەندێك لەو هەسارۆكانەن بە ناوەكان و قەبارەكانیانەوە، ئەگەر هەریەكێك لەم هەسارۆكە گەورانە خۆی بە هەسارەی زەویدا بكێشێت دۆزەخێك دروست دەكات بۆ ژیان لەسەر هەسارەكەمان.

ئەگەر هەندێك لەگۆی زەوی دوربكەوینەوەو بەرەو بۆشایی ئاسمان بڕۆین ئینجا دەزانین ئێمەی مرۆڤ لەسەر ڕووی بەهەشتێك دەژین كە هەسارەی زەوییە بەبێ ئەوەی لێرەوە هەستی پێبكەین، هەسارەكەمان بۆ ئێمە هەموو شتێكە، بۆ ئێمە ژیانە.

ئەمانە ژمارەیەكی زۆر كەمن لە هەسارۆكەكانی نێو كۆمەڵەی خۆر لە بچووكەوە بۆ گەورە، بەركەوتنی هەندێك لەوانە بەر گۆی زەوی تەنیا مەسەلەی كاتە، بەر لە نزیكەی (66) ملیۆن ساڵ بەركەوتنی یەكێك لەو هەسارۆكانە بەگۆی زەوی بووە هۆی لەناوچوونی داینەسۆرەكان و ڕێژەیەكی گەلێك زۆر لەجۆرەكانی زیندەوەران.

تێكڕای ژمارەی ئەو هەسارۆكانە لە نێو كۆمەڵەی خۆر بە ملیۆنەها دەبن، ئەوانیش وەكو گۆی زەوی زۆربەیان لەسەر خولگەی ناڕێكدا بەدەوری خۆردا دەسوڕێنەوە، لە ئێستادا ئاژانسی ناسا نەخشەسازی كردووە بۆ پتر لە (18) هەزار لەوانەو زانیاری وردی هەیە لەسەریان، هەندێكیان بەمەترسیدار دادەنرێن و دەستنیشانی كردوون و زانیاری وردی هەیە لەسەر كاتی نزیكبوونەوەیان لە هەسارەی زەوی.

(لوقمان حەوێز – تێكساس)

 

هه‌واڵی گرنگ