ئەمڕۆ لەشاری تارانی پایتەختی ئێران تەقە لە یەكێك لە گەورە زانایانی بواری ئەتۆمی كراو دواتر گیانی لەدەستدا.
ئاژانس و سەرچاوە هەواڵییەكانی ئێران بڵاویان كردۆتەوە، ئەمڕۆ لەشاری تاران چەند چەكدارێك دەستڕێژی گولەیان لە (موحسین فەخری زادە) ی گەورە زانای بواری ئەتۆم و چەك كردووەو بەسەختی برینداریان كردووە.
دوای گەیاندنی بۆ ژووری نەشتەرگەری یەكێك لەنەخۆشخانەكانی شاری تاران، پزیشكەكان زۆریان هەوڵداوە ژیانی زادە ڕزگار بكەن، بەڵام لەكۆتاییدا شكستیان هێناوەو سەركەوتوو نەبوون و ئەویش لەبەر سەختی برینەكەی گیانی لەدەستداوە.
ئەمەو تاكو ئێستا هیچ زانیارییەك نییە لەبارەی ئەوەی كێ لەدواوەی كوشتنی ئەو زانا ئەتۆمییەی ئێرانەوە بووە.