لەبەشێكی تاران باری نائاسایی راگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبەشێكی تاران باری نائاسایی راگەیەندرا

 

 

ئاژانسی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، كوژرانی زانایەكی ئەتۆمی ئێرانی لە تارانی پایتەخت بڵاوكردەوە.

ئاژانسەكە ڕایگەیاندووە، ئەو زانایە ناوی (موحسین فەخری زادە) یەو ئەمڕۆ لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە تاران لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە كوژراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بكوژەكان پێش ئەوەی تەقە لە ئۆتۆمبێلی فەخری زادە بكەن، ئۆتۆمبێلێكی دیكەیان تەقاندۆتەوەو چەند كەسێكی دیكە كوژراون كە تا ئێستا ناسنامەكەیان نەزانراوە، دوای ڕووداوەكەش باری نائاسایی لە ئابسەراد ڕاگەیەندراو ڕێگاكانی هاتووچۆ داخران.

فەخری زادە بە (سندوقی ڕەش) ی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران دانراوەو ئەندامێكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران بووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ