لە كەركوك خوێندنی كوردی و عەرەبی بە جیاواز خوێندن دەست پێدەكەنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە كەركوك خوێندنی كوردی و عەرەبی بە جیاواز خوێندن دەست پێدەكەنەوە

 

 

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك، بۆ هەردوو خوێندنی عەرەبی و كوردی، كار بە دوو شێوازی جیاوازی دەوام و وانە وتنەوە دەكەن.

بەپێی بڕیاری حكومەتی فیدراڵی عێراق، بڕیارە سبەینێ‌ (29/11/2020)، ساڵی نوێی خوێندنی (202 – 2021) دەستپێبكات، ئەوەش بە كۆمەڵێك مەرج و رێكاری خۆپارێزی لە كۆرۆنا.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا شێوازی ساڵی نوێی خوێندنی روونكردەوە، كە خوێندنی عەرەبی لە كەركوكیش پەیڕەوی ئەو بەرنامەیە دەكات.

بەپێی پلانەكەی وەزارەتی پەروەردە، هەر پۆلێكی خوێندن، لە هەفتەیەكدا تەنیا رۆژێك دەچنەوە ناو خوێندنگە، رۆژانی دیكە بە ئۆنڵاین وانەكانیان دەخوێنن.

لە قۆناغی سەرەتاییدا، رۆژی شەممە بۆ پۆلی یەك، یەكشەممە بۆ پۆلی دوو، دووشەممە بۆ پۆلی سێ، سێشەممە بۆ پۆلی چوار، چوارشەممە بۆ پۆلی پێنج و پێنجشەممە بۆ پۆلی شەشەكان دانراوە تا لەناو خوێندنگەدا دەوام بكەن.

بۆ قۆناغی ناوەندی و دواناوەندیش بە هەمانشێوە، لە شەممەوە تا پێنجشەممە بەسەر پۆلەكانی یەك تا شەش دابەشكراوە.

بەپێی بڕیارەكەی حكومەت، خوێندنگە ئەهلییەكانیش پێویستە پابەندی هەمان پلانی خوێندن بن.

تەواوی رۆژەكانی دیكەی هەفتە، خوێندكاران بە ئۆنڵاین و ئەلیكترۆنی راستەوخۆ، لە ماڵەوە بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندن دەدەن.

لە كەركوك، جیاواز لە خوێندنی عەرەبی، بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی كوردی سەر بە پەروەردە، شێوازێكی دیكەی بۆ خوێندنی ئەمساڵ بڵاوكردۆتەوە.

كەركوك ناو بڵاویكردۆتەوە، بەپێی راگەیەندراوێكی خوێندنی كوردی، رۆژانی دەوام بۆ چوار رۆژ لە هەفتەیەكدا كەمدەكرێتەوە، ئەویش لە یەكشەممە تا چوارشەممە دەبێت، ژمارەی وانەكانیش حەوت وانە بۆ رۆژێك و هەر وانەیەك تەنیا 30 خولەك دەبێت لەناو پۆلدا.

خشتەی دەوامی خوێندكارانی خوێندنی كوردی لەناو خوێندنگەدا، جیاوازە لە خوێندنی عەرەبی؛ بەوپێیەی رۆژانی یەكشەممەو دووشەممە هەردوو پۆلی یەك و دوو پێكەوە دەوام دەكەن، سێشەممان هەردوو پۆلی سێ و چوار، رۆژانی چوارشەممانیش پۆلەكانی پێنج و شەشی سەرەتایی دەچنەوە خوێندنگە، بەڵام هیچ ئاماژەیەك بۆ قۆناغەكانی ناوەندی و دواناوەندی نەكراوە.

ساڵی نوێی خوێندن لە چوارچێوەی ئەو رێكارانەدا، بە ئامانجی خۆپارێزییە لە مەترسی كۆرۆنا، كە تائێستا توشبوانی ئەو ڤایرۆسە لە عێراق گەیشتۆتە (547) هەزارو (215) كەس، لە نێویاندا (12) هەزارو (167) كەس بەوهۆیەوە مردون.

 

هه‌واڵی گرنگ