هەڵمەتێكی كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان ئەنجام دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵمەتێكی كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان ئەنجام دەدرێت

 

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتێكی كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان بۆ تەمەنی نێوان (1 ڕۆژ تاكو 5 ساڵان) ئەنجام دەدرێت لە ڕۆژی (29/11/2020) دەست پێدەكات و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هاتووە، بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی نەوەكانی داهاتوو، هەڵمەتێكی كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان بۆ تەمەنی نێوان (1 ڕۆژ تاوەكو 5 ساڵان) ئەنجام دەدرێت لەنێو شاری هەولێر لە ڕێگەی تیمی گەڕۆكەكان لەنێۆ گەڕەكەكانی شاری هەولێر بۆ ئەم مەبەستە (272) تیم بەشداردەبن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتەكە، شایەنی باسە دەسپێكی هەڵمەتەكە لە (29/11/2020) واتە سبەینێ‌ یەكشەممەوە ئەنجام دەدرێت و پێنج ڕۆژی كار بەدەوام دەبێت.

بۆ زیاتر ئاگاداربوونی هاونیشتیمانیان لەم هەڵمەتە بڵاوكراوەی ڕێنمایی بۆ بەشداری پێكردنی منداڵانیان لە ڕێگەی تیمی ڕاگەیاندنی تەندروستی هەولێرو هۆبەی پتەوكردنی تەندروستی بڵاوكراونەتەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ