لە پارێزگایەك قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە پارێزگایەك قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا


بەپێی بڕیارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی گۆڕەپانی حبوبیە لە زیقار قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەندرێت و مۆڵەتەكانی چەك هەڵگرتنیش هەڵدەوەشێنرێتەوە.

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: مستەفا كازمی بڕیاریداوە بە لەكارخستنی فەرماندەی پۆلیسی زیقار و پێكهێنانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی دوێنێی زیقار.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: گرژی و ئاڵۆزییەكان لەبەرژەوەندی عێراقدا نییە و هیچ جێگرەیەوەك بۆ یاسا و سیستەم و دادگاكان نییە بۆیە بڕیاریداوە قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنرێت و مۆڵەتەكانی چەك هەڵگرتنیش هەڵبوەشێنرێتەوە.

جێگەی باسە دوێنێ هەینی لە پارێزگای زیقار پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەران لە مەیدانی حەبوبی لە ناوەڕاستی ئەو شارە و لایەنگرانی سەدر روویدا و بەوهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و ٤٩ كەسی دیكەش برینداربوون.

 

هه‌واڵی گرنگ