بۆیە دەبێت بچنە ژێرباری نەهامەتیەكان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆیە دەبێت بچنە ژێرباری نەهامەتیەكان

كاتێك حكومەتی عێراق هێرشیكردە سەر وڵاتی كوەیتی داگیركرد و لە كۆتایشدا جەنگەكەی دۆڕاند، حكومەتی ڕژێمی بەعس كۆتایی هات و لێك هەڵوەشایەوە و زۆرێك لەسەركردەكانی بەسەرۆكی وڵاتیشەوە لەسێدارەدران.
وە ئەو حكومەتەی كە لەسایەی دەسەڵاتی ئەمریكا و هاوپەیماناندا لەدوای عێراقێكی وێران و لێك هەڵوەشاوە هاتەكایەوە ناچاركرا كەدەبێت زیانە مادیەكانی دەوڵەتی كوەیت كە ڕژێمی پێشوو بەسەر ئەو وڵاتەیدا هێنابو ببژێرێت، بۆیە تائێستەش سالانە لەبودجەی گشتی عێراق بڕێكی زۆر پارە دیاركراوە وەك قەرەبو دەدرێتەوە بەو وڵاتە.
حكومەتی نوێی عێراق نەیتوای نەچێتە ژێر باری ئەو قەرزە زەبەلاحە كە ڕژێمی پێشوو بۆی بەجێهێڵابوو، چونكە ناوی حكومەتی عێراقە، بەڵام بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كابینەی نۆ لێدوانی سەیر و سەرسوڕهێنەر دەدەن كە خۆیان بە بەرپرسی قەرز و نەهامەتیەكای كابینەكانی پێشوی حكومەتی هەرێم نازانن كەبەسەر ئەو خەڵكەیانداهێناوە! وەك ئەوەی كە ئەم كابینەیە درێژكراوەی هەمان حكومەت و حیزب و كەسایەتیەكانی هەمان حیزب نەبێت!
لەم لێدوانەشیاندا تەنیا ڕوی دەمیان لە فەرمانبەرانی حكومەت و موچە قەرز و پاشەكەوتكراوەكانیانە، ئەگەر نا خۆ ئێستەش هەر خەریكی بژاردنەوەی قەرزەكانی كۆمپانیا زەبەلاح و بانكەكان و سەرمایەدارەكانن لەسەر كابینەكانی پێشووتری حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئێوە تەنانەت ئەگەر كابینەكەشتان بە درێژكراوەی كابینەكانی پێشوتری حكومەتی هەرێمی كوردستان نەزانن ئەوە هەردەبێت بچنە ژێرباری قەرز و نەهامەتی و مامەڵە دۆڕاوەكانی هەموو كابینەكانی پێشوو، چونكە ناوتان حكومەتی هەرێمی كوردستانە و لەسەر هەمان خاك و ئاو و هەمان حیزب و سەركردەن، وە ئێستە سەرۆكی كابینەكانی پێشوو حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرۆكی هەمان هەرێمە، بۆیە دەبێت بچنە ژێرباری هەموو نەهامەتیەكان.

 

هه‌واڵی گرنگ