وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدهگهیهنێت کە لیوا عودە سالم عەبود وەک فەرماندەی نوێی پۆلیسی پارێزگای زیقار باشووری عێراق دەست نیشان کراوە.
بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لیوا سەعد مەعن لە رایگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوهداوە کە لیوا عودە سالم عەبود وەک فەرماندەی نوێی پۆلیسی پارێزگای زیقار دەست نیشان کراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لیوا عودە سالم عەبود لە شوێنی حازم وائیلی وەک فەرماندەی نوێی پۆلیسی پارێزگای زیقار دەست نیشان کراوە.
ههروهها پێشتر بەھۆی روودانی توندوتیژی و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر و خۆپیشاندەران لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق کە بەھۆیەوە سێ کەس کوژرا و ٦٠ی دیکە برینداربوون، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای زیقار، حازم وائیلی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.