بە بریاری وەزیری ناوخۆی عیراق تەواوی هێزە ئەمنییەكانی عیراق بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەكەی داهاتوو خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لەمبارەیەوە خالید مەحنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند كە بە بڕیاری عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عیراق، داوا لە هەموو پێكهاتەی هێزە ئەمنییەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ كراوە لە ئامادەباشیدا بن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق.
عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ عیراق ئاماژەی بەوەكردووە: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بە ئامادەباشییەكی تەواوی هێزە ئەمنییەكانە بۆیە لە ئێستاوە بریاری خستنە حاڵەتی ئامادە باشی بۆ هێزە ئەمنییەكان دەركراوە.