تەندروستی جیهانی: دەبێ ٧٠٪ی جیهان ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی جیهانی: دەبێ ٧٠٪ی جیهان ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: پێویستە ٦٠٪ بۆ ٧٠٪ی دانیشتوانی جیهان ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن كە تا ئێستا بەهۆیەوە زیاتر لە یەك ملیۆن و ٤٠٠ هەزار كەس گیانیان لە دەستداوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: ئەگەربێتو قۆناغەكانی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوام بێت، پێویستە ٦٠٪ بۆ ٧٠٪ی دانیشتوانی جیهان ڤاكسینیان پێبدرێت، ئەوەش تاكە رێكارە بۆ رێگرتن لە زیاتر تەشەنەكردنی پەتای كۆرۆنا، كە تا ئێستا بەهۆیەوە زیاتر لە یەك ملیۆن و ٤٠٠ هەزار كەس گیانیان لە دەستداوە و ئامارەكانی تووشبوونیش ٦١ ملیۆن حاڵەتی تێپەڕاندووە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی خستۆتەڕوو: پێویستمان بە زانیارییە لە بارەی ڤاكسینی (سپۆتنیك)ی رووسیا، بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ