وادەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە عێراق دیاریكرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وادەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە عێراق دیاریكرا

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، یەك شەممە ٢٩ی تشرینی دووەم خوێندن لە ناوەندەكان دەستپێدەكاتەوە.

بە پێی راگەیەنراوەكە، لە هەفتەیەكدا ٤ رۆژ پڕۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت، ماوەی وانەكان كەمكراوەتەوە بۆ ٣٠ خولەك و رۆژی یەك شەممە و دوو شەممەی هەموو هەفتەیەك تەنها پۆلەكانی یەكەم و دووەمی سەرەتایی وانە دەخوێنن، رۆژانی سێ شەممە پۆلەكانی سێیەم و چوارەمی سەرەتایی پێكەوە دەوام دەكەن و رۆژانی چوار شەممەش پۆلەكانی پێنجەم و شەشەمی سەرەتایی پێكەوە دەوام دەكەن.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە: دواتر بە پێی رەوشی تەندروستی هەڵسەنگاندنی تر بۆ پڕۆسەی خوێندن دەكرێت و بە هاوكاری شانەی قەیرانەكان رێكاری تر دەگیرێتەبەر.

 

هه‌واڵی گرنگ