بەوێنە: شۆفێری ماتۆڕسكیلێك لە ڕووداوێكی ترسناك ڕزگاری دەبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەوێنە: شۆفێری ماتۆڕسكیلێك لە ڕووداوێكی ترسناك ڕزگاری دەبێت

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ڕوودانی پێكدادانێكی هاتوچۆی لە ناحیەی خەلیفان ڕاگەیاند، كە لەنێوان لۆریەكی تانكەرو ماتۆڕسكیلێكدا كەوتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 2:30، گەیشتنە سەر ڕووداوێكی هاتوچۆ لەجۆری پێكدادان، كە لەنێوان لۆریەكی تانكەر لەجۆری ئیڤیكۆ، لەگەڵ ماتۆڕسكیلێك پێكیانداداوە، لە ئەنجامی ڕووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەكەوتۆتەوەو تەنیا زیانی ماددی بەر ماتۆڕەكە كەوتووە، هاوكات شۆفێرەكەشی بریندار بووە.

هاتوچۆی سۆران داوا لە شوفێران دەکات پابەندی یاساکانی هاتووچۆ بن لەپێناو سەلامەتی و پاراستنی سەرو ماڵیان.



 

هه‌واڵی گرنگ