له‌باره‌ی كوژرانی موحسین فه‌خریزاده‌وه،عەلی خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دەبێت بکوژانی فەخریزادە و هاودەستەکانیان سزابدرێن.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 28 ی تشرینی دووه‌می 2020 عه‌لی خامنەیی رابەری گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له راگەیەندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه بکوژانی فەخریزادە "بەکرێگیراوبوونه"، "پێویستە بەرپرسان لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە بکەن. دەبێت بکوژان و هاودەستەکانیان سزابدرێن. هەروەها پێویستە بەردەوامی بە سەرجەم لێکۆڵینەوە زانستی و تەکنەلۆجییەکانی فەخریزادە بدرێت"
جێی ئاماژه‌یه موحسن فەخریزادە، یەكێكبوو لە بەناوبانگترین و بەھێزترین پیاوی ئێران لە بواری زانست و بەرنامەی ئەتۆمی كە بە باوكی بەرنامەی ئەتومی ئێران دەناسرا، دوێنێ ناوبراو ، لە شارۆچکەی ئابسەرد-ی سەر بە تاران له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه تیرۆر کرا.