حاجی كاروان ڕایگەیاند: ئامادەم ئەو 5 ملیۆن دینارە بدەم بەو خاوەن قەرزە، ئەگەر بەڕەزامەندی هەردولا ئەو هاوسەرگیریە هەڵوەشێتەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی هاوسەرگیری كچێكی تەمەن 13 ساڵ لەگەڵ پیاوێكی تەمەن 40 ساڵ لە شارۆچكەی هەریر، كە گوایە لەبری قەرز، باوكێك كچە 13 ساڵانەكەی خۆی داوە بەشو، بانگخواز حاجی كاروان ڕایگەیاند: ئامادەم ئەو 5 ملیۆن دینارەی قەرزی باوكی كچەكە بدەمەوە، بەو مەرجەی لەسەر ڕەزامەندی هەردوو لا ئەو هاوسەرگیریە هەڵوەشێتەوە.
وێنەكە ئەمڕۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاو كرایەوەو دەنگۆیەكی زۆری ناڕەزایی بەدوای خۆیدا هێنا.