سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایدهگهیهنێت ،نەدیم زەهاوی، کە بەڕەگەز کوردە بە وەزیری دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا پەسەندکرا.
ئەمڕۆ شەممە 28 ی تشرینی دووهمی 2020 ، بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، نەدیم زەهاوی بەڕەچەڵەک کوردی وەکو وەزیری ڤاکسینی کۆرۆنا دەستنیشانکردووە، دەشڵێت، کاری ئەو وەزیرە سەرپەرشتیکردن و دابەشکردنی ڤاکسینەکە دەبێت.
ههرلهو بارهیهوه، شاژنە ئێلیزابێس بۆ پەسەندکردنی زەهاوی بۆ هاوکاریکردنی وەزیری تەندروستی خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە
نەدیم زەهاوی، لە 2ی حوزەیرانی ساڵی 1967 لە خانەقین لە دایکبووە، هاوکات، هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانییە و ئەندامی پارتی پارێزگارانی ئەو وڵاتەیە و دامەزرێنەری بازاڕی – ئینتەرنێتی نێودەوڵەتییە و تا ساڵی 2010 سەرۆکی دامەزراوەکە بووە.