بۆچی كۆرۆنا لە كۆریای باكور بڵاونابێتەوە؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی كۆرۆنا لە كۆریای باكور بڵاونابێتەوە؟

دژی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرپرسانی کۆریای باکور رێکاری توندیان گرتۆتەبەرو لەوانە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ سەرپێچیکاران و قەدەغەكردنی کەلوپەلی هاوردەکراو بۆ ئەو وڵاتە.

میدیاكانی کۆریای باکور بڵاویان كردەوە كە تاوەكو ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتەکەیان تۆمارنەکراوەو چەندین رێکاری توند و مەترسیدار گیراونەتەبەر و بۆ ئەوەش لەنزیکی سنورەکان دیوارێک دروستدەکرێت کە پاسەوانی سەربازی هەیە.

ئاماژەیان بەوەش كردووە:داوا لە خەڵک و کرێکارانیش دەکرێت پابەندبن بە رێنماییەکان و بەخێرایی وەڵامی هەر حاڵەتێکی نائاسایی بدەنەوە کە روبەڕویان دەبێتەوە،هەروەها، رێگری لەراوەماسیش دەکرێت لەبەرئەوەی پێیانوایە رەنگە بەهۆی ئاوی پیسی دەریاکانەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بگوازرێتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەرەڕای قەیرانی دارایی لەو وڵاتە رێگری لەهێنانی خواردن و کەلوپەلی هاوردەکراو دەگیرێت و  بۆ ئەوەش رێگە نادرێ کەلوپەلی چینی بگاتە سنوری ئەو وڵاتە ،بەهۆی ئەوەی کارمەندێکی خاڵە سنورییەکان رێگەی بەهاتنە ناوەوەی بارهەڵگرێکی چینی دابو، لەسێدارەدرا.

 

هه‌واڵی گرنگ