وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدهگهیهنێت ،لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13 هەزار و 321 حاڵەتی تووشبوون و 371 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ دەكات بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆماركراوه.
ئەمڕۆ دوو شەممە 30 ی تشرینی دووهمی 2020 سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، 13 هەزار و 321 حاڵەتی تووشبوون و 371 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ دەكات بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆماركراوه بهمهش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە دەگەیەنێتە 48 هەزارو 246 كەس.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژهی بهوهش كردوه، "لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكە لەسەرتاسەری وڵات 962 هەزار و70 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش تائێستا 668 هەزار و 151 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە".