یونامی نیگەرانە لە كوشتن و برینداربوونی خۆپیشاندەرانی عێراق
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یونامی نیگەرانە لە كوشتن و برینداربوونی خۆپیشاندەرانی عێراق

كۆمەڵی نێودەوڵەتی ئیدانەی توندوتیژییەكانی ئەم دواییانەی عێراق دەكەن و داوا دەكەن تۆمەتباران بە سزا بگەیەندرێن.

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یونامی) لە تویتێكدا نیگەرانی دەربڕی لە كوشتن و برینداربوونی خۆپیشاندەرانی عێراق لە پارێزگای(زیقار) و داوای لە حكومەت كرد هەوڵی تەواو بدات بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران و سزادانی بكوژان.

هاوكات (مارتن هوس) باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپاش لە عێراق ڕایگەیاند، بە ئامانجكردنی خۆپیشاندەران هەوڵێكە بۆ كپكردنی دەنگی سیاسییە تازە پێگەیشتووەكان، لە كاتێكیشدا عێراق ئامادەكاری دەكات بۆ هەڵبژاردن، دەبێت گرەنتی ئازادی رادەربڕین بكرێت و هەموو عێراقییەك بە یەكسانی ئەو مافەیان هەیە.
 

 

هه‌واڵی گرنگ