وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژینگه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵمه‌ته‌كانى پشكنینى مه‌یدانى بۆ هاوڵاتیان و خوێندكاران و كارمه‌ندانى فێركارى ده‌ستیپێكردوه و رێنمایی هاوڵاتیانیشی كرد بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ستنى ده‌مامك.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 30 تشرینی دووه‌می 2020 حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاندوه، سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌یه‌كى كردوه له‌فه‌رمانگه‌ى شارى پزیشكى به‌غدا و له‌گه‌ڵ تیمى ڕاگه‌یاندنى پزیشكى بۆ تاوتوێكردنى پێشهاته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا و ڕێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن.
وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژینگه‌ی عێراقباسی له‌وه‌ش كردوه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و فه‌رمانگه‌كانى ده‌ستده‌كه‌ن به‌هه‌ڵمه‌ته‌كانى پشكنینى مه‌یدانى كارا بۆ هاوڵاتیان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ته‌كانى هۆشیاركردنه‌وه له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه و ئاڕاسته‌كردنى تیمه ته‌ندروستییه‌كان بۆ پشكنینى كارمه‌ندانى فێركارى و خوێندكارانى سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن بۆ خۆپاراستن له‌ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا.
حه‌سه‌ن ته‌میمی داواشی له هاوڵاتیان كرد دوركه‌ونه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ستنى ده‌مامك و به‌كارهێنانی پاكژكه‌ره‌وه‌كان بۆ پاراستنى ته‌ندروستیان و دورخستنه‌وه‌یان له‌توشبون به‌و نه‌خۆشییه.