یەكەم كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ شاری شیكاگۆ گواسترایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكەم كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ شاری شیكاگۆ گواسترایەوە

یەكەمین كاروانی ڤاكسینی كۆمپانیای (فایزەر) و (بیونتیك) گواسترایەوە بۆ شاری (شیكاگۆ)ی ئەمریكا.

سەرچاوەكان ڕایانگەیاندووە، ئەو كاروانە لە شاری (برۆكسل)ەوە بەڕێكراوە، تا ئێستاش دیاری نەكراوە كە بڕی ئەو ڤاكسینەی گەیەندراوەتە (شیكاگۆ) چەندە، بەڵام بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان كاروانێكی گەورەی ئەو ڤاكسینە گواستراوەتەوە.

تا ئێستا لەڕووی پزیشكییەوە ڕێگەنەدراوە بە بەكارهێنانی ئەو ڤاكسینە، بەڵام ڕێگەدراوە بە گواستنەوەیان بۆ شوێنەكان بۆئەوەی لەگەڵ پێدانی رەزامەندی، دەست بكرێت بە بەكارهێنانیان.

چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، هەردوو كۆمپانیای (فایزەر)ی ئەمریكی و (بیۆنتیك)ی ئەڵمانی سەركەوتنی ڤاكسینەكەیان بەرێژەی زیاتر ٩٠٪ ڕاگەیاند و هیوایەكی بۆ لەناوبردنی ڤایرسی كۆرۆنا دروستكرد.

 

هه‌واڵی گرنگ