دانیشتنی رۆژی چوارشه‌مه 2020/12/2ى په‌رله‌مان كە وابڕیاربوو تایبەت بكرێ بە باسكردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران دواخرا.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی كوردستان كە لەسەر زاری منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگەیەنراوە، دانیشتنی رۆژی چوارشه‌مه 2020/12/2ى په‌رله‌مان دواخرا.
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان زیاتر گوتی: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نوسراوى ئاماده‌كردووه‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت تاوه‌كو شاندی دانوستانكارى هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارى حكومه‌تی هه‌رێم، له‌دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ببن، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی مووچه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و ره‌وشی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال و پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ڕه‌وشی دارایى.