ئارێز عەبدولڵا بۆ پەرلەمانتارەكان : دەستتانخۆش نوێنەرە خەمخۆرو دڵسوزەكانی گەل
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئارێز عەبدولڵا بۆ پەرلەمانتارەكان : دەستتانخۆش نوێنەرە خەمخۆرو دڵسوزەكانی گەل

 

 

سەركردەیەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمان ڕوویدا، سەرەتاییەكی جیاواز بوو لە خەباتی پەرلەمان.

(ئارێز عەبدولڵا) سەركردە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەیجی خۆی لە فەیس بووك نووسیویەتی، دەبێ شكۆو سەربەخۆیی پەرلەمان پارێزراوو نوێنەری راستەقینەی گەل بێ.

هەروەها ناوبراو راشیگەیاندووە، دیارە بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی نەك هەر كێشەكان چارەسەر ناكا، بەڵكو كێشەو قەیرانەكان قۆڵترو گەورەتر دەكاتەوە.

لە كۆتاییشدا ئەو سەركردەیەی یەكێتی دەستخۆشی لە وانە دەكات كە ئەمڕۆ لە هۆڵی پەرلەمان هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو پرسە گرنگە دەربڕی.

دەقی نووسینەكەی ئارێز عەبدولڵا

پەرلەمان!

ئەمڕۆ پەرلەمان جیاواز بوو، سەرەتایەكی گرنگ بوو لە خەباتی پەرلەمانی .

دەبێ شكۆ و سەربەخۆیی پەرلەمان پارێزراو و نوێنەری راستەقینەی گەل بێ.

دیارە بێ دەنگی و بێ هەلوێستی نەك هەر كیشەكان چارەسەر ناكا، بەڵكو كێشە و قەیرانەكان قولتر و گەورەتر دەكاتەوە.

دەستتانخۆش نوێنەرە خەمخۆر و دڵسوزەكانی گەل.

هه‌واڵی گرنگ