زانایان مەترسی خواردنەوەی چاو كەفی لە گلاسی مەقەبا (سەفەری) دەخەنە ڕوو، بە گوێرەی هەواڵێكی زانستی كەناڵی (روسیا تودەی)، زانایان جەختی دەكەنەوە كەوا خواردنەوەی چا یان كەفی لە گڵاسی سەفەری مەترسی ئەوەی هەیە كە كەرەستەی پلاستیكی بە شێوەی ڤایرۆس بچێتە ناو گەدەی مرۆڤەكانەوە، لەم بارەشەوە لە لێكوڵینەوەیەكدا ئەوەیان ڕوونكردۆتەوە كە ئەو گڵاسە سەفەریانە خێرا پیس دەبێ و ڤایرۆس دەگرێ.
لێكۆڵەرەوەكان ئاوی گەرمیان بۆ ماوەی پانزە خولەك خستە ناو ئەو گڵاسانەوە دواتر بە وردبین تەماشایان كرد سەدان وردە پلاستیك لەناویدا خۆیان مەڵاس داوە، لە جۆری رەساس و زەنگ و كرۆم هەر لەبەر ئەم هۆیەش هۆشداریان داوە كە ئەو وردە پلاستیكانە لەلایەن چا خۆرەكەوە دەخورێتەوەو دەچێتە ناو گەدەی مرۆڤەكان و زیانی تەندروستی پێ دەگەیەنێ.
(عەبدولقەهار هەولێری – هەولێر)