كوردیو
وەزارەتی تەندروستی گۆڕانكاری لە رێنماییەكانی دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان دەكات.
لە نوسراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (كوردیو) كەوتووە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاندووە،"ئەو گەشتیارانەی لە خواروی عێراقەوە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە رێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانیەوە پێویست بەوەرگرتنی نمونە و پشکینینی تاقیگەیی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ناکات."
ئاماژەی بەوەشداراوە،"ئەوگەشتیارانەی هیچ نیشانەیەکیان نییە و بەرکەوتەی توشبووی کۆرۆنا نین، بە گوێرەی کۆتا راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی کەرەنتینەکردنیان لەسەر هەڵدەگیرێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو،"بەگوێرەی رێنماییەکان و پرۆتۆکۆڵە تەندروستییە کارپێکراوەکانی هەرێم هەرکەس ئەو هەنگاوە بنێت پێویست بە وەرگرتنی بەڵیننامە ناکات".
