تێچووی راستەقینەی بەرهەمهێنانی (12iphone) چەندە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تێچووی راستەقینەی بەرهەمهێنانی (12iphone) چەندە ؟؟

 

 

تاقیگەیەكی ژاپۆنی پسپۆڕی جیاكردنەوەی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان تێچووی راستەقینەی هەردوو (12iphone) و (pro iphone) ی كۆمپانیای (Apple) ئاشكرا دەكات.

تاقیگەی (Fomalhaut Techno Solutions) ڕایگەیاند، تێچووی بەرهەمهێنانی تەلەفۆنی (12iphone) تەنها (373) دۆلاری ئەمریكییەو تێچووی بەرهەمهێنانی (pro iphone) تەنها (406) دۆلارە، بەڵام لە بازاردا (12iphone) بە (829) دۆلار دەفرۆشرێت و (pro iphone) ش بە (999) دۆلار دەفرۆشرێت.

هەرچی (Qualcomm x555 G) ە تێچووی بەرهەمهێنانی تەنها (90) دۆلارەو سكرینی (OLED) ەكەی كە كۆمپانیای سامسۆنگی ڕكابەری (Apple) بەرهەمی دێنێت نزیكەی (70) دۆلارە.

تێچووی پرۆسیسەری (A 14 Bionic) كەی نزیكەی (14) دۆلارەو تێچووی رامەكەشی (12.8) دۆلارە بۆ هەر تەلەفۆنێك.

هەر ئەو تاقیگەیە وێنەیەكی ڕونكردنەوەی دروستكردووە بۆ سەرچاوەی هەر بەشێك لە بەشەكانی مۆبایلە نوێیەكانی كۆمپانیای (Apple) بەو پێیە كۆریای باشور ڕێژەی (%26.8) ی پارچەكان دابین دەكات و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاش (%21.9) و ژاپۆنیش ڕێژەی (%13.6)ی پارچەكانی ئەو تەلەفۆنە دابین دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ