خۆپیشاندان مافە نەک مەرام
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خۆپیشاندان مافە نەک مەرام

خۆپیشاندان لەهەر ووڵات وگەل میللەتێکدا نیشانەی زیندوویەتی ئەوگەلە یە سەرەتاییترین مافێکە کە لەڕێگەیەوە تاکی هاوڵاتی بێدەنگی دەشکێنێت، دەنگ ڵدەبڕێت، گوزارشت لە ماف و داوای مافە ڕەواکانی خۆی دەکات.

بەڵام ئەم داواکاریە دەبێت بەشێوازێکی مەدەنی و ئیتیک و دوور لەهەر توندو تیژییەک ئەنجام بدرێت چوونکە وەک دەوترێت (خۆپیشاندان مافە بەڵام توندو تیژی مەرامە) خودای گەوره دەفەرموێت ولقد کرمنا بنی ادم کەوابوو ڕێزو شکۆی ئادەمیزاد دەبێت لە ڕووی ماف و قەدرو ڕێزەوە یەکسان و وەک یەک بێت نەک بۆ خەڵکانێکی سڤیل مشتێک و بۆ بەرپرسانێکیش دەشتێک بێت، بۆکەمینەیەک هەشتێکو بۆزۆرینەش بەهەشتێک بێت.

مەگەر لەمە کارەساتتر هەیە بەرپرسانێک بۆلەدایک بوونی نەوەی نەوەکەی باشترین ئوتومبێل و ڤێللا لەدەرەوە بکاتە دیاری گوێزەبانەی منداڵەکەی، لەولاشەوە منداڵی هاڵاتییەکی سڤیل بەهۆی بێنازی و کەمخۆراکییەوە گیان لەدەست بدات.

میللەت خاڵی بێ لە لیترێک نەوت کەچی لەولاوە هاژەو هاڕڕەی تانکەری نەوت وبۆری نەوت کەڕت بکاو تەنهاو تەنها کەمینەیەک و دووبنەمەڵە یان سێ بنەماڵە لێی سود مەندبن.

ئاخر ئێوەیەک سەرخان و ژێر خانتان هەمووی گەندەڵییە، خاک و ئاوو کارەباو سامان و تەنانەت هەوای ئەم هەرێمەشتان هەڕاجکردووە کەچی هێشتا نیگەرانی خۆپیشاندانەکانن.

ئێوەیەک لەبری ڕیفراندۆم و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی لەسەدا 51 ئەم خاتەکان فرۆشت و یانیش دۆڕانتان، لەڕابووردووشدا بەهۆی شەڕی ناوخۆوە دەیانی وەکو ئەحمەد بڕنەوتان لەناوبرد.

ئەو پێشمەرگەیەی لەدوای نسکۆی75 بڕنەوەکەی لە گوندی دارەمان شاردەوەو دواتر بەهەمان بڕنەو بەشداری لە ڕاپەڕینەکەی 1991 دا کرد کەچی لەسایەی شەڕی نێو خۆی ئێوەدا بەفیشەکی ئێوەو بەدیلی گوللە بارانکرا.

کاتێ هاتنە سەر کورسی دەسەڵاتیش لەبری خزمەت خەڵکتان کردە پردو پیای سەرکەوتن بنکەنوو خانەنشین و بندیواری دونیاتان لەخۆتان کۆکردەوەوبەمەش خۆتان لای بەغداو موچەخۆرانی ڕاستەقینەی ئەم هەرێمە خەجاڵەت کرد بەهۆی سیاسەتی چەوت و ناڕێکی و دڕدۆنگیتانەوە پشکی هەرێمیان پێکەمکردنەوە لە ئێستادا لە سەدا 12 شمان پێڕەوا نابینن.

ئیتر بەسە کاتی ئەوە هاتووە میللەت بڕیار لەسەر چارەنوسی بدات و گوڵبژێری خراپی و باشییەکان بکات بەڵام بەشێوازە مەدەنییەکەی نەک توندو تیژی و بارەگاو فەرمانگە سوتاندندن بێگومان کاتێ خۆپیشاندان بەلاڕێدابرا دەبێتە خۆ نیشاندان بۆ کۆمەڵێک مەرامی تایبەت و بەرژەوەندی سیاسی و گیرفان پڕانێکی تر کەڕەنگە دواجار کورد ووتەنی ساڵ بەساڵ خۆزگە بەپار بخوازین. 

 

هه‌واڵی گرنگ