كەسانێك واخۆیان پیشان دەدەن بەرگری لەئافرەتان دەكەن، لەناوەڕۆكدا مافەكانیان پێشێل دەكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەسانێك واخۆیان پیشان دەدەن بەرگری لەئافرەتان دەكەن، لەناوەڕۆكدا مافەكانیان پێشێل دەكەن


پسپۆرێكِ لەبواری دەرونزانی و مامۆستای زانكۆ ڕایدەگەیەنێت: پیاو لەگەڵ چەندەھا ژنی ترو تەنانەت ژنی مێردار شەرواڵ پیسیان لەگەڵ بكات، كامیان باشترە بۆ ئەو جۆرە پیاوە دەروون نەخۆشانە شەرواڵ پیسی و ناپاكی ھاوسەرگیری؟ یان بە حەڵاڵی ھێنانی ژنی دووھەم؟.

د.كەریم شەریف قەرەچەتانی پسپۆڕ لەبواری دەرونزانی و مامۆستای زانكۆ پەیامێكی ئاڕاستەی ئەو كەسانە كرد كە بە رواڵەت وا خۆیان پیشان دەدەن كە بەرگری لە مافی ئافرەتان دەكەن، بەڵام لە ناوەرۆكدا مافەكانیان پێشێل دەكەن و ڕایگەیاند: ھەڵقەی ڕابردووی بەرنامەكەمان بەرنامەی سایكۆ، دەربارەی ناپاكی ھاوسەرگیری بوو، ماوەی ٤٥ خوولەك بە شێوەیەكی زانستی باسی ئەو ناپاكیەو زیانەكانیم كردوو، دەتوانن سەیری بكەن، بەڵام بەداخەوە ھەندێك لایەن و پەیج تەنھا یەك دوو خولەكی بەرنامەكەیان بلاو كردۆتەوەو بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان بەستویانەتەوە بە فرەژنیەوە.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لە كاتێكدا ئافرەتێك لە بەرنامەكە پەیوەندی پێوەكردم كە مێردەكەی خیانەتی لێدەكات ، منیش وتم ھەوڵی لەگەڵ بدە واز لە ئەو كارەی بهێنێ، ئەگەر وازیش ناھێنێ و ھیچ رێگا چارەیەكی تر نییە ، تۆش ناتەوێت لێی جیا بیتەوە بۆ ئەوەی خۆت و منداڵەكانت سەرگەردان نەبن، باشتر نیە ژنێكی تر بھێنێ لە جیاتی ئەوەی وەك خۆت دەڵێی چەندەھا ژنی ترو تەنانەت ژنی مێردار بناسێ و شەرواڵ پیسیان لەگەڵ بكات، كامیان باشترە بۆ ئەو جۆرە پیاوە دەروون نەخۆشانە شەرواڵ پیسی و ناپاكی ھاوسەرگیری یان بە حەڵاڵی ھێنانی ژنی دووھەم؟.

ئاماژەی بەوەشكرد: كاتێك مرۆڤ چاوێكی توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت و پزیشكەكان دەڵێن دەبێت ئەو چاوە دەربھێندرێت بۆ ئەوەی چاوەكەی تریش توشی شێرپەنجە نەبێت، باشتر نیە كەسەكە لە جیاتی ھەردوو چاوی چاوێكی لە دەست بدات؟ لە كاتێكدا چاو زۆر ئازیزە، بەرێزان زۆر خێزانی كورد توشی دەیەھا كێشە بووە، فەرموون رێگاچارەیان بۆ بدۆزنەوە بۆ ئەوەی ھەردوو چاو لە دەست نەدرێت و چارەسەری ئەو جۆرە كێشانە بكەن وەك دەڵێن نە شیش بسوتێ نە كەباب.

ووتیشی: زۆر بە داخەوە بۆ ھەندێك كەس كە بەردەوام لە ھەوڵی ئەوەدان مرۆڤەكان ناشیرین بكەن بە بێ ئەوەی ھیچ خزمەتێكی كۆمەڵگای كوردیان كردبێ ، لەگەڵ ئەوەش گەردنیان ئازاد بێت و دیارە ھەر ئەوەندە لە ژیان تێگەیشتون.

 

هه‌واڵی گرنگ