دامەزراوەیەكی ژینگەیی لە ئوسترالیا لە توێژینەوەیەكدا دەریخستووە، ساڵانە (15) ملیۆن تۆن پاشاوەی پلاستیكی دەخرێنە ناو زەریاكانەوە.
ڕۆژنامەی (نیۆیۆرك تایمز) ی ئەمریكی نووسیویەتی، یەكەمین توێژینەوەی جیهانی لەسەر قەبارەی فڕێدانی پاشماوەی پلاستیكی بۆ ناو زەریاكان دەریخستووە، كە ساڵانە (15.87) ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیكی دەخرێنە زەریاكان و فڕێدانی پاشماوە پلاستیكییەكانیش بۆ ناو زەریاكان یەكێكە لە كارەساتە ژینگەییەكان، چونكە بەم هۆیەوە هەڕەشەیەكی ترسناك بۆ سەر گیانەوەرە دەریاییەكان دروست بووە.
هەروەها ئەم دامەزراوەیە داواشی لە دامەزراوە ژینگەییە جیهانییەكان كردووە چارەی بەپەلە بۆ ئەو كێشەیە بدۆزنەوە، چونكە ئەگەر فەرامۆش بكرێ ئەوا سامانی گیانەوەرە دەریاییەكان ڕووبەرووی لەناوچوون دەبنەوە، لە هەمان كاتیش پاشماوە پلاستیكییەكان زیان بە تەندروستی مرۆڤیش دەگەیەنن، چونكە گیانەوەرە دەریاییەكان ئێستا بە خۆراكێكی سەرەكی مرۆڤ دادەنرێن.
(ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر)