ڕۆژی ئاڵا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕۆژی ئاڵا

ئاڵاڕەمزێكی گەورەیە بۆهەر گەلێك لەجیهاندا. پێویستە هاونیشتمانیانی هەرگەلێك هەست بكەن لەژێر سێبەری ئاڵاكەیاندا مافەكانیان بۆ دەستە بەردەكرێت و دیموكراسی گەشەدەكات و ژیانی تاك بەرەوپێش دەڕوات و كەرامەتی مرۆڤەكان پارێزراو دەبێت و ژیانێكی شەرەف مەندانە بۆهەموولا وەك یەك دابین دەكرێت ، تاسەرجەم هاووڵاتیان هەست بكەن كەهەموولا براو هاوكاری یەكترن.
لێرەوە دەمەوێت بچمە سەرواتای سەرەتایی ئەو رەمزو رەنگانەی كەئاڵاكەی لێ‌ پێك هاتووە بۆئەوەی بزانین واتای ورەمزو رەنگەكانی ئاڵای كوردستان چی یە و چۆن مامەڵەی لەگەڵدا كراوەبەتایبەتی لەهەرێمی كوردستاندا :
ڕەنگی سوور ڕەمزە بۆخوێنی شەهیدان كەگرنگە دەسەڵاتی سیاسی بەوەفابێت بەرامبەر خوێنی شەهیدان بەرامبەرخانەوادەكانیان و بەرامبە ئەو ئامانجەش كەئەوان لەپێناویدا خوێنیان بۆڕشت .
ڕەنگی سپی ڕمزی ئاشتی وپێكەوە ژیانە ناكرێت ئاڵاكەت ئەوەڕەمزەكەی بێت بەڵام دەسەڵاتی سیاسی هەمیشە لەهەوڵی یەكترشكاندندابێت و خەریكی پەلكێش كردنی هەردەسەڵاتێكی بێگانەدابێت بۆ سەر ئەم ووڵاتە هەمیشە بەرژەوەندیە تایبەتی و حیزبی كەسیەكان بخاتە پێش بەرژەوەنیە گشتیەكانەوە كە هەموو ئەمانە هۆكاری نائارامی و نائاسودەین و ئاشتی كۆمەڵایەتی تێك دەدەن .
خۆركەڕەنگی زەردە لەئاڵاكەدا ڕەمزە بۆ هیواو ئومێد بۆداهاتووڕەمزە بۆ چاو لەئاسۆ بوون و ڕوونی لەئامانجەكان و سەركەوتن و پێشكەوتن ، ئەگەر دەسەڵات لەم وڵاتەدا بووە هۆی نائومێدی و ڕەشبینی و هاونیشتمانیانی لەگەشبینی دورحستەوەكەواتە لەگەڵ واتای ڕەمزەو ڕەنگەكانی ئاڵاكەدا ڕاستگۆنین .
ڕەنگی سەوز ڕەنگی ژیانەوەو ئاوەدانكردنەوەیە بۆیە گرنگە هەمووتوانەكانی حكومەت بۆژیانێكی شایستە ترو ئاوەدانكردنەوەیەكی باشتربێت گەر دەسەڵاتی سیاسی بە پێچەوانەوە لەنیشتماندا رەفتاری كرد واتە پێچەوانەی واتای شكۆداری ئاڵاكە مامەڵەی كردووە .
بۆیە حكومەتی هەرێم و دەسەڵاتی سیاسی گرنگە بەرامبەر بەئاڵای كوردو كوردستان ڕاستگۆبن و واتای ڕەمزو ڕەنگەكان چی دەگەیەنێ ئاوا جێ‌ بەجێ‌ ی بكەن تائەمە ببێتە هۆكارێك بۆپێكەوە ژیانی باشترو ئاشتی كۆمەڵایەتی وجوڵاندنی هەستی نەتەوایەتی و ژیانێكی خۆشگوزەرانتر كەشایستە بێت بەوقوربانیانەی كەئەم گەلە لەژێر سێبەری ئەم ئاڵایەدا داویەتی ، گەر بەپێچەوانەی واتاكانەوە رەفتار بكەن دەرئەنجامەكانیش پێچەوانە دەبێت
 
 
 
 
٩٥علاء الدين مالومةيى، خليل سليمان و ٩٣ی تر
٥ لێدوان
 
بەدڵمە
 
 
 
لێدوان
 
 

 

هه‌واڵی گرنگ