ئایا وەفدی کوردستان بە دەسبەتاڵی لەبەغدا دەگەڕێتەوە؟!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایا وەفدی کوردستان بە دەسبەتاڵی لەبەغدا دەگەڕێتەوە؟!

زۆر بەداخەوە، ئەو گفتوگۆیەی کە ئەمڕۆ وەفدی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدادا ئەنجامی دەدات، لە پێگەیەکی بەهێزمانەوە نیە، لە هەمانکاتدا تەوقیتەکەشی درەنگ وەختەو خراپە و گونجاو نیە، چونکە هەڵبژاردنی پێشوەخت بەڕێوەیە، هەمووئەمانە + پەرتەوازەیی ناوماڵی کورد خۆی، مەبەستم ناکۆکی نێوان هێزە سیاسیەکانی باشورە، تەنانەت سێ هێزە پێکهێنەرەکەی کابینەی نۆیەمیش لەناوخۆیاندا تەبا نین.

ئەمانە هەموو وایکردووە بەغدا زۆر بەلووتبەرزیەوە مامەڵە بکات و وەڵام بداتەوە، بەردەوامیش سەقفی مەرج و داواکاریەکانی بەرز بکاتەوە... بێگومان بەفیت و هاندانی وڵاتێکی ئەقلیمی، بۆیە ئەگەر هێزێکی دەرەکی کاریگەر، نەیەتە سەرخەت و فریا نەکەوێ و پارسەنگەکە ڕاست نەکاتەوە، ئاستەمە دانوستانەکە لەبەرژەوەندی کوردستان تەواوبێت و ڕەنگە وەفدی کوردستان بە دەسبەتاڵی بگەڕێتەوە، كە هیوادارم وانەبێ.

 

هه‌واڵی گرنگ