قادر قادری كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قادر قادری كۆچی دوایی كرد

 

 

(قادر قادری) ناسراو بە (قودرەت ئاقایی) دۆستی نزیكی مامۆستا (حەسەن زیرەك) و لە ژەنیارە بەتواناكانی سازی نای، لەشاری مەهاباد كۆچی دوایی كرد.

ئەو هونەرمەندە ناسراوەی فۆلكلۆری ناوچەی موكریان، تووشی شێرپەنجەی سی هاتبوو و سێ مانگ لە ناو جێگا كەوتبوو.

قودرەت ئاقایی، ساڵی (1927) لەدایك بووەو بۆ ساڵەهای ساڵ دۆستی نزیك و هاورێی مامۆستا حەسەن زیرەك و مامۆستا حەمەی ماملێ بووەو هاوكاریانی كردووە.

ژەنیاری بەناوبانگی نای، لەتەمەنی (93) ساڵی كۆچی دوایی كردو تەرمەكە لە بەشی هونەرمەندانی شاری مەهاباد بەخاك سپێردرا.

 

 

هه‌واڵی گرنگ