ترازووی بازرگانی کە بریتیە لە هێنان و ناردنەدەرەوەی کاڵاو خزمەتگوزاری ، وێنە ڕاستەقینەکەی سەرخان و ژێرخانی ئابوری و توانای گەشەکردن و پێشکەوتنی هەر ووڵاتێک نیشان دەدات ، واتە کاتێک وڵاتێک ناردنە دەرەوەی کاڵاو خزمەتگوزاریەکانی زۆرتربێت لە هاوردەکردنی ، ئەوە ئاماژەیەکی ڕاست و دروستی پێشکەوتنی کەرەتەکانی بەرهەمێنانە لەو ووڵاتە ، بەپێچەوانەشەوە کە هاوردە زۆرتر بوو مانای لاسەنگ بوونی ترازووی بازرگانی و شکستی کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و کەرتەکانی تریشە ،
ئێستە عێراق بازرگانی لاسەنگ دەبوو ئەگەر نەوتی نەبوایە هەناردەی دەرەوەی بکردایە ، چونکە بۆهەموو کاڵاو خزمەتگوزاریەک پشت بەدەرەوە دەبەستێت لەکاتێکدا عێراق ووڵاتێکی زۆر دەوڵەمەندە بەهەموو جۆرەکانی دەرامەتی سروشتی و کانزاکاری و کشتوکاڵ و وزە و تەنانەت دەرامەتی مرۆیش ، لەکاتێکی وەک ئێستە کەبیر لەوەکراوەتاوە کە بەهای دیناری عێراقی دابەزێنرێت لەپێناو پڕکردنەوەی کورت هێنانو هەڵ لوشینی دیناری عێراق بەو دراوە بیانیەی کەناوی دۆلارە ، وا دەکات پارەی بەردەست لای خەڵک کەم بێتەوە ، کاتێکیش قەبارەی نەختینە لەگیرفانی خەڵکی کەم بویەوە لەهەمان کاتدا بەهای دۆلار بەرزبویەوە ئیدی بازاڕی ئاڵوگۆڕی شمەک ڕوو لەداکشانەوە دەکات چونکە ڕاستەوخۆ ئەو بەرزبونەوەی نرخی دۆلارە کار لە نرخ دەکات و هەڵاوسانی نرخ دروست دەبێت ، لەهەمان کاتدا بڕی پێویستی پارە لەگیرفانی خەڵک نەماوە بەشێکی بەهۆی کڕینی دۆلارەوە لەبازاڕ کۆکراوەتەوەو بەشێکی زۆری خەڵکیش کە موچە خۆرە لەعێراق موچەش ڕێژەکەی ئەگەر کەمنەکرێتەوە ئەوا لانی کەم بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە ، ئیتر لێرەوە دەرچەیەک دروست دەبێت بۆ ڕوو کردنە تواناو دەرامەتی سروشتی لە ناوخۆ ، ئەوکات ئەبێت بیر لەوەبکرێتەوە کە بەرهەمی نیشتیمانی زیاد بکرێت و پارێزگاری لێبکرێت ، بۆ وەڵام دانەوەی ئەو خواستەی کە خەڵک بەو بڕەکەمە لەپارەی بەردەست هەیەتی کە بەشێکی زۆری لەموچەوە دەستی کەوتووە ،
کەواتە دەکرێت بەبەرزکردنەوەی بەهای دۆلار ئێمە دەرچەیەکی نوێ بدۆزینەوە لەلایەک بۆ گەشەکردن و سەرپێخستنی کاڵای نیشتمانی و کەمکردنەوەی هاوردەی ئەو کاڵایانەی کە پێداویستی ڕۆژانەمانن و دەرئەنجام ترازووی بازرگانیش هاوسەنگی بۆدەگەڕێتەوەو ، لەلایەکی تریش هەلی کارو فراوانکردن و پێشخستنی بواری پیشەسازی و گەشەی کەرتی کشتوکاڵی بەشوێندا دێت ، بەڵام ئەمە بەپلانێکی ستراتیژی دەکرێت ....