دانوستاند لەم ڕۆدا بۆتە زانستێکی گرنگی جیهانی تۆ لەگەڵ لایەنی بەرامبەر جا جیهەتێکی حکومی یا سیاسی یا هەرجیهەتێک دادەنیشیت دەبێت چەند دەدەیت ئەوەندەش بستێنی ئەمە لە هەموو دنیا وایە بەگرنگیەوە بایەخ بەم زانستە دەدرێت ، بەڵکو لە زۆرێک لە وڵاتان لەزانکۆکان بەشی تایبەت بە دانوستان هەیە کەسی پسپۆڕو ئەکادیمی کە ئامانجی خوێندنەوەی ژێرخانی فکری بوارەجیاجیاکانی کۆمەڵگاکەی خۆی و کۆمەڵگا و جیهەتی بەرامبەرە کە دانوستاندی لەگەڵ دەکات بە دیدێکی زانستی و بە سیاسەتێکی (نەتەوەیی) لەخزمەتی بەرژەوەنیە باڵاکانی نەتەوەکەی خۆی کاردەکات.
ئەگەر بەنمونە سەیری ئێران بکەین دەبینین کاتێک هەردوو کۆمار مهاباد و ئازەربایجان دروست بوو دەسەڵاتدارانی ئێران داوایان لە ڕوسیا کرد کە ئامادەن نەوتی باکوری ئێران بدەنە ڕوسیا بەرامبەر پشتکردنە کۆماری مهاباد و ئازەربایجان بۆ؟، چونکە نیشتمان لە نەوت گرنگترە ، دواتر و لە ساڵی 1947 پەڕلەمانی تازەی ئێران هەڵبژێردرا بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پێدانی نەوتی باکوری ئێران بۆ ڕوسیا درا ، لەقۆناقی یەکەم نیشتمان لە قۆناغی دووەم نەوت دەست ئێران کەوتەوە ، چونکە لەوێ دانوساندن کەسانی ئەکادیمی دەیکات سیاسیەکان نمایشەکەن.
ئەگەر سەیری دانوستاندنەکانی هەرێم بکەین لەگەڵ ناوەند چ ئێستا وەک حکومەت چ لە مێژووی هاوچەرخ کە کوردەکان وەک بزوتنەوەیەکی ڕزگاری خوازی لەدوای دروست بونی عێراق چەندینجار دنوستاندیان کراوە ئەوەی دەیبینین هەمووکات کوردەکان بەقەد ئەوەی لە دەستیان داوە بەدەستیان نەهێناوە. هۆکاری ئەمەش ڕونە:
۱.ساژشکردن بۆ دوژمن لەبەرامبەر شکاندنی یەکتر.
۲. نەزانین و خۆشباوەڕی .
۳. کاڵبوونی هەستی نیشتمان پەروەری.
لەم هەرێمە ئەوانەی دنوستاندن دەکەن کەسانی ئەکادیمی و خاوەن پێگەیەکی بەرژەوەندی خوازی گشتی نین بەقەد ئەوەی بەرژەوەندی خوازی تایبەتی خۆیانەوێت،تازەترین نمونەش ئەم وەفدەی ئێستای هەرێمی کوردستانە کەبۆ دانوستاندن لەناوەندە، دەبینین ئامادەن داهاتی نەوتی ڕادەست بکەن ،بەڵام ئامادە نین نەوت ڕادەسی سۆمۆ بکەن بۆ؟ ،چونکە ئەوکاتەی نەوت ڕادەست دەکەن حسابی سکیوریتی و زۆر حسابی تر کە سەر بەکۆمپانیاو بەرژەوەندی تایبەتی و حیزبی خۆیانە لەدەستەدەن .
هاوکات ئەگەر سەیرێکی ئەم بارودۆخە قەیراناویەی هەرێمی کوردستانیش بکەین،دەبینین فەرامۆشکردنی ویستەکانی هاوڵاتی تادێت زیاتر دەبێت،ویستی هاوڵاتی لە ئێستادا ژیانو قوتە حکومەت دەبێت هەرچی زوترە ڕێکەوتنی ستراتیجی بکات بێ گوێدانە بەرژەوەندی تاک و حیزب، چونکە چیتر چەواشەکاری و ڕێکەوتنی ژێر بەژێر تەمەنی ئەم حکومەتە درێژناکاتەوە، ئێستا خەڵکی هۆشیارن ئاشنایەتیان پەیدا کردووە بەرامبەر بەرپرسیارێتی حکومەت بەرامبەر بە هاوڵاتیان ، بۆیە دەبێت حکومەت هەڵەکانی مێژوو وەهەشت کابینەی ڕابردوو دوبارەنەکاتەوە چیتر زوترە بەپلان و بەلیژنەی ئەکادیمی ناوخۆی و بەهاوکاری ڕاوێژکاری دەرەکی لەم دۆخەدا دانوستاندن بکات و تا ئەوەی لە ئێستادا هەیە لە داهاتودا کەمتری نەکاتەوە، هەروەک لە دانوستاند نو ڕێکەوتنەکانی ڕابردوودا کراون.
بۆیە دەڵێین تاکار لەکار نەترازاوە ناڕەحەتی و بارگرانی کەبەسەر خەڵکتان هێناوە سوکی بکەن خەڵک با ببینێت بەرژەوەندیتان لەگەڵ بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان یەکە کەئەمەش بۆ ئێوە دورە، ئەگەرنا ئەمڕۆنا سبەی لەم وێسگەنا لەویتر خۆتان وتەنی ئەزمونەکە لەباردەچێت.