چەند ڕێگایەكی ئاسان هەن بۆ زیاد كردنی هۆرمۆنی خۆشبەختی، هۆرمۆنی (ئیندۆرفین) بەهۆی ڕۆڵی گرنگی لە كەم كردنەوەی ئازارو سترێس و دەستەبەركردنی هەستی ئارامی، كە لەلایەن ڕژێنەكانی ژێر مێشكەوە دەردەدرێن، بە هۆرمۆنی بەختەوەی خۆشبەختی ناسراوە.
ئەم هۆرمۆنە لەكاتی چەند چاڵاكیەكی جیاوادا دەردەدرێت وەكو كاتی وەزش كردن و خواردن، جگە لەوەش ڕژێنەكانی ژێر مێشك ئەم هۆرمۆنە دەردەن لەكاتی هەستكردن بە ئازارو سترێسدا.
ماڵپەری (Health Line) لە ڕاپۆرتێكیدا چەند ڕێگایەكی ئاسانی خستەڕوو بۆ زیاد كردنی هۆرمۆنی ئیندۆرفین لە لەشی مرۆڤدا لەپێناو بەدەست هێنانی خۆشبەختی.
1. وەرزش: هەموو جۆرە وەرزشێكی سادەو ئاسان دەتوانێت سودی هەبێت لە زیاد كردنی دەردانی هۆرمۆنی ئیندۆرفین بۆ نمونە دەتوانیت لە بەیانیاندا پیاسە بكەیت یان ڕاكردن یان پاسكیل سواری ئەنجام بدەیت.
2. توێژینەوەكانیش سەلـماندویانە كە زۆری پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان یەكێكە لە باشترین ڕێگەكانی بەدەستهێنانی بەختەوەری.
3. پێكەنین: بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە لە ساڵی (2017) لەسەر (12) كەسی پێگەیشتوو ئەنجامدرا دەركەوتووە، كە پێكەنین یارمەتی دەردانی هۆرمۆنی ئیندۆرفین دەدات بۆیە پێویستە بەدوای هۆكاری پێكەنین ئامێزدا بگەڕێین بۆ نموونە سەیركردنی ڤیدیۆ كۆمیدیەكان.
4. بیركردنەوەو وردبوونەوە : ئەنجامدانی ئەم ڕاهێنانە لە بەیانیاندا هۆكارێكی گرنگە بۆ زیادكردنی هۆرمۆنی ئیندۆرفین، چونكە ئەم ڕاهێنانە یارمەتی ئارامبونەوەی مێشك و باشتركردنی میزاجی مرۆڤ دەدات.
(و - موحەمەد لادێ - هەولێر)