نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە

نرخی نەوت جارێكی تر بەرز بوونەوەی تۆمار كردو گەیشتە بەرزترین نرخ لەوەتەی نۆ مانگی رابردوو.

بەپێی ئەو زانیاریانەی ئەمریا بڵاویكردۆتەوە، ئاستی سووتەمەنی لە ئەمبارەكان دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش كاریگەری هەبووە لەسەر خواست لەسەر نەوت و نرخەكەشی بەرز كردۆتەوە و یەكێكی دیكە لە هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت دابەشكردنی پێكوتەی كۆڕۆنایە.

لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (52.32) دۆلارو بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (49.06) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش بەرزترین نرخە لەوەتەی نۆ مانگی رابردوودا.

 

هه‌واڵی گرنگ