نرخی خۆراک و پێداویستی هاوڵاتیان بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبویەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی خۆراک و پێداویستی هاوڵاتیان بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبویەوە

لەگەڵ بەرزبوونەوەى نرخی دۆلار و دابەزینی دیناری عێراق، نرخی زۆربەى پێداویستیەكانی هاوڵاتیان لە بازاڕەکاندا بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ یەك شەممە ژووری بازرگانی سلێمانی لیستی نرخی شتومەک و بەشێك لە خواردنەكانی بڵاوكردەوە و بەجۆرێك ڕۆژی 15ی مانگ 50 كیلۆ ئاردی سفری بە 31 هەزاربووە ، بەڵام ئەمڕۆ بۆتە 34 هەزار و 500 دینار.
هەر لەلایەكی دیكەوە یەك كارتۆن هێلكەی توركی لە 55 هەزارەوە بۆتە 64 هەزار دینار كە بۆ یەك تەبەق نزیك دەبێتەوە لە 5 هەزار و 500 دینار.
بەپێی لیستی نرخی ئەو شتومەک و خواردنانەى کە ئەمرۆ یەکشەممە ژووری بازرگانی سلێمانی دایناوە، جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ لیستی نرخی ئەو شتومەک و خواردنانەى کە پێنج ڕۆژ لەمەوپێش بڵاوی کردووەتەوە.

 

نرخەكانی ڕۆژی 15ی مانگ

No photo description available.

نرخی ئەمڕۆ 20ی مانگ

No photo description available.

 

 

هه‌واڵی گرنگ