پزیشكێك: بەهۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، ژماره‌ی توشبووان به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێم زیادده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پزیشكێك: بەهۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، ژماره‌ی توشبووان به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێم زیادده‌كات

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عیراقی، قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر له‌دوكانه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له‌هه‌رێمی كوردستان به‌دی ده‌كرێت و مه‌ترسی دووباره‌ زیادبوونه‌وه‌ی توشبوانی كۆرۆنا هه‌یه‌.

د.داهات حه‌وێزی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید دكتۆر هێمن له‌سلێمانی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌توشبوانی كۆرۆنا به‌ میدیای فه‌رمی یه‌كێتی راگه‌یاند: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ له‌بازاڕه‌كانی دراو هه‌یه‌ و مه‌ترسی زیادبوونی رێژه‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌ئارادایه‌.

وتیشی: پێویسته‌ خه‌ڵك له‌جاران زیاتر خۆپارێزی بكه‌ن و دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌قه‌ره‌باڵغی، چونكه‌ ده‌بینین له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا جارێكی دیكه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نوێ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و رێكاری نوێ گیراوه‌ته‌به‌ر.

د.داهات حه‌وێزی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌موو ساڵێك له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ مانگی 12 تا مانگی 2 مه‌ترسی دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هاووڵاتیان له‌پێشتر زیاتر خۆپارێزی بكه‌ن و نه‌بنه‌ هۆكارێك بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ڤایرۆسه‌كان به‌گشتی.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌گشتی هاووڵاتیان خۆپارێزیان كه‌مكردووه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بن چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رێژه‌ی توشبوانی كۆرۆنا جارێكی دیكه‌ به‌رزببێته‌وه‌و قوربانی زیاتر بده‌ین.

 

هه‌واڵی گرنگ