بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین رایگدهگهێنێت ، ماوەی زیاتر لەهەفتەیەک دەبێت لەئەنجامی پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیچ توشبوویەک لەسنورەکەدا تۆمارنەکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ماوەی زیاتر لە 8 رۆژە هیچ توشبوویەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری ئیدارەی راپەڕین تۆمارنەکراوە و رۆژانە تیمەکانیان لە پشکنین وهەڵمەتی هۆشیاری هاوڵاتیان بەردەوامن بۆ کەمکردنەوەی بڵابونەوەی پەتاکە بۆ کەمترین ئاست.
لەسنوری ئیدارەی راپەڕین ، تائێستا دوو هەزار و 825 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، 229 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
شایەنی باسە تاوەكو ئێستا لە هەرێمی كوردستان ٨٩١٩٥٣ پشكنین ئەنجامدراوە و ١٠١٥٤٣ تووشبوو تۆماركراون و ٦٦٤٠١ تووشبووش چاكبونەتەوە و لەناویشیاندا ٣٣٣٢ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.