دوو هەسارە دەكەونە سەر یەك هێڵ
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوو هەسارە دەكەونە سەر یەك هێڵ

 

 

دانیشتوانی بەشی باكوری زەوی لەدوای شەوەی یەڵدای درێژترین شەوە لەساڵەكەداو هاتنی وەرزی زستان دەتوانن هەسارەی كەیوان و ناهی لەسەر یەك هێڵ ببین و لەئاسماندا نزیك لەیەكەوە بەدرەوشاویی دەردەكەون، ئەمە هەموو (800) ساڵ جارێك ڕوودەدات.

زاناكانی فەلەكناسی بۆ هەر دوو تەن لەبۆشایی ‌دا پێكەوە بن و لەزەوییەوە بەدی بكرێت، ووشەی ڕێك وەستان بۆ ئەمە بەكاردێنن، بەڵام بۆ ڕێك وەستانی هەردوو هەسارەی كەیوان و ناهی كە گەورە هەسارەكانی كۆمەڵەی خۆرن ووشەی ڕێك وەستانی (مەزن) بەكاردێنن.

زاناكانی فەلەك دەڵێن هەموو (20) ساڵێك ئەو (2) هەسارەیە لەزەویەوە لەسەر یەك هێڵی نزیك لەیەك دەبینرێن، بەڵام ئەوەی ئەمساڵ بە (مەزن) ناودەبەن لەبەر ئەوەی بەم شێوەیە لەیەكەوە نزیك نەبوون، (400) ساڵ لەمەوبەر لەڕۆژدا ڕوویداو دوای (800) ساڵە لەشەودا ڕوو دەدات، لەشەویشدا زۆرترین كەس دەتوانێت بەدیكات.

زاناكان دەڵێن، لەجێگایەكدا بەربەستی بینینی تێدا نەبێت لەڕۆژئاوادا، دوای یەك كاتژمێر لە خۆرئاوابوون، سەرەتا هەسارەی كەیوان وەك ئەستێرەیەكی پرشنگدار دەردەكەوێت و دواتر هەسارەی ناهی، زاناكان دەڵێن: بەڕێژەیەك پرشنگدار دەبن لەشارەكانەوە بەدی دەكرێن، هەروەها دەڵێن ئەو ڕێك وەستانە تا 25ی مانگی 12 دەمێنێتەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ