گەورە كۆمپانیای گۆگڵ بڵاویكردەوە، كە ئەمساڵ بەكارهێنەرانی بزوێنەری گۆگڵ لە جیهاندا، لە هەموو وشەیەك زیاتر بە دوای (كۆرۆنا) دا گەڕاون.
گۆگڵ ئاماژەی بەوە داوە كە ئەمساڵ ژمارەیەك وشە زۆرترین گەڕانیان بۆ كراوە، لەوانە كۆرۆنا، هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا، كیوبی براینت، زووم، خولی نایابی هیندی (ئای پی ئێڵ).
هەروەها ئاشكرای كردووە كە هەریەك لە ئەكتەران، تۆم هانكس، جواكین فینیكس و ئەمیتاب باتشان زۆرترین گەڕانیان بۆ كراوە لە گۆگڵدا.
سەبارەت بە كەسایەتییە سیاسییەكانیش، گۆگڵ ئاماژەی داوە كە هەریەك لە جۆ بایدن، كیم گونگ ئوون، بۆریس جونسون، كامالا هاریس و جاكوب بلیك لە ناو كەسایەتییە سیاسییەكاندا، زۆرترین گەڕانیان بۆ كراوە.
ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر