ئەو گۆڕانكاریانەی كۆڕۆنا لە كۆمەڵگە كردی، چی بوون ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو گۆڕانكاریانەی كۆڕۆنا لە كۆمەڵگە كردی، چی بوون ؟؟

 

 

پسپۆرانی كۆمەڵناسی پێیان وایە هاتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، كۆمەڵگە ناچار دەكات لەهەندێك نەریتی خۆی كە لەمێژینەوە لەسەری راهاتبوون، لێیان دووربكەوێتەوە، یان تووشی كۆمەڵێك گۆڕانكاری بكاتەوە.

گرنگترین ئەو گۆڕانكاریانەی دوای هاتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بەسەر كۆمەڵگەدا هاتووە، بریتین لەمانەی خوارەوە ...

1. دووركەوتنەوە لە تەوقە كردن، چونكە پێیان وایە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ڕێگەی دەستەكانەوە دەگوازرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش تەنها دەست بەرز كردنەوە، یان جوڵاندنی سەر ئاماژەیەكە بۆ سڵاو لەیەكتری كردن.

2. دووركەوتنەوە لە ئاهەنگ و بۆنەكان، پێشتر ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدابوو، كە كۆبوونەوە داخراوەكان ڕێگەیەكن بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، بۆیە ئێستا هاوڵاتیان بە ڕێژەیەكی زۆر كەمتر لە جاران بەشداری دەكەن لەئاهەنگ و بۆنەكان، بۆ ئەو مەبەستە ڕێگەی پیرۆزبایی بۆنەكانیان گۆڕیوە بۆ پیرۆزبایی لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئینتەرنێت.

3. بەهۆی مەترسییەكانی زوو بڵاوبوونەوەی كۆڕۆناوە، هاوڵاتیان دووركەوتوونەتەوە لە ئاهەنگ گێڕان، ئەوەش ڕێگەیەك بوو بۆ بەهەدەردانی پارەیەكی زۆرو خەرجییەكی زۆر.

4. پێشتر هاوڵاتیان زۆر بڕوایان بە خۆپارێزی نەبوو، لە نەخۆشییەكان، بەڵام ئێستا جۆرێك لە رۆشنبیری دروست بووە، كە هاوڵاتیان هەست دەكەن بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتا بنەمایاكی راستەقینەی هەیە.

5. پێشتر پەیوەندییەكانی نێوان یەك خێزان لاواز بوو، بەڵام كاتێك كەرەنتینەكردن بووە زۆرە ملێیی، ئەوا ئەندامانی خێزانەكان ناچار بوون زۆربەی كاتەكان بەیەكەوە بەسەر ببەن، ئەوەش كاریگەری هەبوو لەسەر بەهێزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان خێزانەكان. 

 

هه‌واڵی گرنگ