میدیاكانی هیندستان بڵاویانكردۆتەوە، پیاوێكی دانیشتووی ناوچەی چیتۆر لەكاتی ناشتنی لە گۆڕستان زیندوبۆتەوە.
میدیاكانی هیندستان بڵاویانكردۆتەوە، پیاوێكی دانیشتووی ناوچەی چیتۆر لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە دۆزرایەوە كە لەژێر دارێكدا لە سەر زەوی دوو ڕۆژ بوو كەوتبوو، بێ هۆش ببوو، هاوڵاتیانیش وایان زانی بوو مردووە.
بۆیە لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە بەڕێكرا بۆ گۆرستان و لەكاتی ناشتنی لە گۆرستان زیندوبوویەوەو دانیشت.
خێراو بەپەلە لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەو دوای یەك ڕۆژ مانەوە گیانی لەدەستداو مرد.