یەكەم شوفێری سلێمانی، (غەفور هیندی) بزانن چی كردووە ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكەم شوفێری سلێمانی، (غەفور هیندی) بزانن چی كردووە ؟؟

 

 

ئەو شوفێرە هیندیەی كە بۆ چاكردنی ئۆتۆمبێلێك (مێجەرسۆن) داوای كرد بێت بۆ سلێمانی كەچی (60) ساڵ مایەوە.

ئەو شوفێرە هیندیەی كە ئۆتۆمبێلەكەی پێشكەشی مەلیك مەحمود كرد

ئەو شوفێرە هیندیەی كە بۆیەكەم جار كوردی فێری شوفێری كرد

گۆگڵ چاند موكورجی یان غەفور هیندی بوو 

لە ساڵی (1894) لە ووڵاتی هیندستانی ژێر دەستی ئینگلیز لە دایك بووە

لە ساڵی (1918) لەگەڵ سوپای ئینگلیز هاتۆتە عێراق، لە پێشدا لە بەسرەو پاشان لە بەغدا بووە

لە ساڵی (1919) ئەو كاتەی مێجەرسۆن حاكمی ئینگلیز بووە لە سلێمانی داوای كرد گۆگۆڵ چاند موكورجی بێت بۆ سلێمانی بۆ چاكردنی دوو ئۆتۆمبێلە شكاوەكەی 

گۆگۆل چاند موكورجی لە ساڵی (1919) دێت بۆ سلێمانی بۆ چاكردنی ئۆتۆمبێلە پەككەوتەكان و ناگەڕێتەوە بۆ هەتاهەتایە 

لە ساڵی (1920) بۆ یەكەمجار دەورەیەكی شوفێری دەكاتەوە 

لە ساڵی (1921) واز لە سلكی عەسكەری دێنێت ناگەڕێتەوە لەگەڵ ئینگلیزەكان 

لە ساڵی (1922) كاتێك شێخ مەحمود دەگەڕێتەوە لە هیندستان جارێكی تر دەبێتەوە مەلیكی كوردستان، گۆگۆل چاندی هیندی ئۆتۆمبێلەكەی خۆی پێشكەشی مەلیك دەكات. 

گۆگۆل چاند موكورجی دەبێتە (غەفور هندی)

لەبەر قورسی ناوەكەی شێخ مەحمود ناوی دەگۆڕێت بۆ (غەفور هیندی)

لە ساڵی (1923) لە كاتی بۆردومانی سلێمانی بە فڕۆكەی ئینگلیز بە ئۆتۆمبێلەكەی شێخ مەحمود شێخ لەتیفی كوڕی ڕزگار دەكات.

دواتر دەگەڕێتەوە ناو شارو پاسێكی تەختە دەكڕێت و دەبێتە شوفێری نێوان سلێمانی و كەركوك. 

لە ساڵی (1932) ڕەگەزنامەی عێراقی پێدەبەخشێت 

لە ماوەی ژیانیدا سێ ژنی هێناوە كە هەرسێكیان كورد بوونە 

كوڕو كچێكی دەبێت بەناوەكانی (كەمال و فاتیمە) 

گردی سەیوان دەبێتە كۆتا وێستگەی 

(غەفور هیندی) پاش (51) ساڵ لە شوفێری ساڵی (1980) كۆچی دوایی دەكات و لە گردی سەیوان دەینێژن.

ئێستا نەوەكانی لە سلێمانی دەژین

(شاری سلێمانی/ نوسینی: ئەكرەمی مەحمودی ساڵحی ڕەشە)

هه‌واڵی گرنگ