گەنجێكی هەڵەبجەیی پاش بەشداری كردن لەفیستیڤاڵی ساڵانەی فیلم لەبحرین كارتی ئاڵتونی فیستیڤاڵێكی جیهانی بەدەست دێنێت.
دانەر عزیز) خوێندكاری قۆناغی یەكەمی كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی هەڵەبجە، پاش بەشداری كردن لەفیستیڤاڵی ساڵانەی فیلم لەبحرین كە لەسەرەتای مانگی سێدا كە هەموو ساڵێك ئەنجام دەدرێ، توانیویەتی (كارتی ئاڵتونی) بەدەست بهێنێت لەپێشكەش كردنی بابەتەكەی خۆیدا كە نووسینی (سیناریۆ) بووە.
كارتی ئاڵتونی تەنها بە سێ كەسی یەكەم دەدرێ لەهەر بابەتێك كە بریتی بوون لە(كورتە فیلم ـ فیلم ـ سیناریۆ و دەرهێنان) كە بەشێوەی ئۆنلاین پێشكەش كراون،توانیویەتی تائێستا لەسێ یەكەمەكان بێت و بلیتی بەشداریكردن بۆ پێشبڕكێكە بەدەست بهێنێ كە لەسەرەتای مانگی سێ لە بحرین ئەنجام دەدرێت.